Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 14:35

سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: هەڵسوکەوتى نەشیاوی ئەفسەرێکى عێراقى بەرامبەر بە ئاڵاى کوردستان له‌سه‌ماوه‌ مایەى نیگەرانییە

لێدوانێک لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە
کوردستان TV
100%


هەڵسوکەوتى نەشیاوى تاکەکەسیى ئەفسەرێکى عێراقى بەرامبەر بە ئاڵاى کوردستان لە ملى یەکێک لە کەسوکارى قوربانیانى ئەنفالدا لە پارێزگاى موسەننا کە مایەى نیگەرانییە، کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

سوپاسى پارێزگارى موسەننا دەکەین کە بۆ ئەو ڕووداوە داواى لێبوردنى کردووە و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتە بەر، هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانەى هەڵوێستیان لەسەر ئەم کردارە هەبووە.

دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵسوکەوتى لەو شێوەیە تێنەگەیشتن و ڕێزنەگرتنە لە دەستوورى عێراق و کارێکى تاکەکەسیى ئاوها نابێت ببێتە هۆى گرژى و کاردانەوەى نایاسایى لە هیچ شوێنێک. دەبێ هەمووان گیانى پێکەوەژیان و لێبوردەیى بپارێزن و ڕێز لە دەستوور و مافە دەستوورییەکانى هەموو پێکهاتەکان بگیرێت.

فەوزى هەریرى

سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان

31/7/2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.