Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 14:36

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات

شاندی سه‌ربازی ئەمەریکا: هاوکاریکری و هەماهەنگی کردنمان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 31 ی تەمووزی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی جەنەڕال گریگۆری کرودەر.

لەم کۆبوونەویەدا دوا رەوشی ئاسایشی ناوچە جیاجیاکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لە کارا کردنی مەیدانیی ھەرچی زووتری میکانیزمی ھەماھەنگیی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرایەوە.

شاندی ئەمەریکی دووپاتیان کردەوە کە لە سەر هاوکاریکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە نێوان یەکەکانی پێشمەرگەدا بەردەوام دەبن .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی حکومەتی ئەمەریکا بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە. ئاماژەی بەوەشدا کە بە هۆێ سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە هێندێک ناوچەی عێراقدا ، خانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە ، گوتیشی هێشتا داعش هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە .

سەرۆکی حکومەت ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا کەلە پێناو نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان پێویستە هۆکارەکانی سەرھەلدانی توند و تیژی لەناو ببردرێن، ئەو چەندەش بە رێگەی چەسپاندن بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری و یەکتر قبول کردن جێگیر دەبێت.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.