به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه ، كه‌دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ى تیمه‌كانمان له‌ڕووداوێكى دزی كردن له‌گه‌ره‌كی باداوه ، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كرایه‌وه توانرا ناسنامه‌ى تۆمه‌تباره‌كه ئاشكرا بكرێت و ده‌ستگیر بكرێت
مقه‌ده‌م شێرزاد هادی ڕسول بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشور بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ى تیمه‌كانمان له‌رووداوێكى دزی كردن لە گەڕەکی باداوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری له‌سه‌ری كه‌سه‌كه توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین
پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبار بەناوی (د.ع.ع) تەمەن (21 ساڵ دوای دەستگیرکردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە دزینی (ماتۆرسکیلێک) هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی بڕێک ماددەی هۆشبەری لابووە لە جۆری جگەرەی جامایکی و کڕیستال
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمه‌تبار ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بڕیاردرا بە بەند کردنی تۆمەتبار بە ماددەی (444) لە (ی.س.ع)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.