ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رێككه‌وتننامه‌ی هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازیی نێوان عێراق و ئوردنی په‌سه‌ندكرد بۆ ئه‌وه‌ی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لهمبارهیهوهفورات ته‌میمی ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: له دانیشتنی ئێواره‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، به كۆی ده‌نگ رێككه‌وتننامه‌ی هاوكاری ئه‌منیی و سه‌ربازیی نێوان عێراق و ئوردن په‌سه‌ندكرا.
فورات ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێككه‌وتننامه‌كه به ئامانجی ئه‌وه‌ی بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، په‌سه‌ندكراوه، چونكه رێككه‌وتننامه‌كه زۆر گرنگه به‌تایبه‌تیش بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌ردوو وڵات.
له مانگی ئابی رابردوودا، عێراق و ئوردن به ئامانجی پته‌وتركردنی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازییدا، رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژووكردبوو.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه، عێراق و ئوردن زانیاری هه‌واڵگریی به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی سنووری هه‌ردوو وڵات ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.