مه‌حمود واعزی، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران له لێدوانێكدا كه ته‌له‌فزیۆنێكی ئێرانی گواستویه‌تییه‌وه گوتی: برِیار له‌سه‌ر لابردنی چوار سفره‌كه‌ی سه‌ر دراوی نیشتمانی دراوه‌و هه‌روه‌ها دراوی نیشتمانی لهریالهوه بۆ تمه‌ن ده‌گۆردرێت،چونكه تمه‌ن زیاتر له ئاڵوگۆره‌كانی ناوخۆ كاری پێده‌كرێت و ره‌واجی زیاتره.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووه‌و زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌خاته روو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاژانسی فارسی ئێرانی گوتی: ئامانج له‌م پێشنیاره بۆ پارێزگاریكردنه له دراوی نیشتمانی و ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوخۆ.
شایانی باسه نرخی فه‌رمی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی له ئێستادا به‌رامبه‌ره به 4200 ریالی ئێرانییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه سپۆتنیك-ی رووسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.