له به‌ریتانیا خێزانێكی ئینگلیز دوای ئه‌وه‌ی بۆ پشوو سه‌ردانی وڵاتی توركیا ده‌كات و بێئه‌وه‌ی ئاگایان لێبێت هه‌نگێكیان برده‌وه وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی له‌لای به‌ریتانییه‌كان.
هه‌نگه‌كه‌ی توركیا به فڕۆكه‌وه بۆ بریستۆڵ گواسترایه‌وه و به‌ریتانیا به بیانووی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ جۆره‌كانی دیكه‌ی هه‌نگ دروستكردووه، ده‌یانه‌وێت بیگرن و بیكوژن.
ئه‌و هه‌نگه كه له‌جۆری “Osmia Avosetta”ـه و له وڵاته‌كانی ئێران و توركیا ده‌ژین، له‌رێگای چوونه نێو جانتای گه‌شتیاره ئینگلیزه‌كان گه‌یشته به‌ریتانیا.
به‌ریتانیه‌كان له‌وه نیگه‌رانن كه هه‌نگه توركه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسێك بێت و ببێته مایه‌ی له‌ناوچوونی جۆره‌كانی هه‌نگ له به‌ریتانیا.
جێگای ئاماژه‌یه رووداوه‌كه به دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگه‌كه له نێو خاولیێك ده‌ستیپێكردبوو. دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه هه‌نگه‌كه‌یان به‌ڕه‌لای سروشت كرد، به‌رپرسانیان ئاگاداركرده‌وه و به‌رپرسانیش ئاگاداریێكیان له‌باره‌ی هه‌نگه‌كان بڵاوكرده‌وه.
به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی مردنی هه‌نگه‌كان، ئینگلیزه‌كان داوا ده‌كه‌ن هه‌ر جۆره رووداوێكی له‌وجۆره‌یان پێ رابگه‌یێنن.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.