Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:40

به‌ مه‌راسیمێک یادی 36 ساڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی بارزانییه‌کان کرایه‌وه‌

به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و نوێنه‌رانی ووڵاتانی بیانی
کوردستان TV
#7
100%


له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و مه‌راسیمی 36 ساڵه‌ی یادی كۆمه‌ڵكوژیی بارزانییه‌كان به‌رێوه‌چوو.  

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر رێواس فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و دكتۆر به‌شیر حه‌داد به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌ئاماده‌بوونی كونسڵی ووڵاتانی بیانی و دۆستی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم و نوێنه‌ری دام وده‌زگا حكوومی و حزبی و سه‌ربازییه‌كان مه‌راسیمی دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌نفالكراوان به‌رێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان و به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه‌، باسی له‌ نه‌هامه‌تی و ئه‌و سته‌مه‌ی كرد، كه‌ رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانی كورد به‌ گشتیی و بارزانییه‌كان ئه‌نجامیداوه‌.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وتارێكه‌ی باسی لە نەهامەتی و ئەو ستەمەی كرد كە رژێمی رووخاوی بەعس بەرانبەر بە هاووڵاتییانی كورد بە گشتیی و بارزانییەكان ئەنجامیداوە.

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی جینۆسایدی بارزان دانا.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌شیر حه‌داد و نوێنه‌ران و كونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی بیانی تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ دانا.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا تاجه‌ گوڵینه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌، تاجه‌ گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی جینۆسایدی بارزان دانرا.

دوای دانانی تاجه‌ گوڵینه‌، عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی، زۆرترین تاوانی جینوساید ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كورد كراوه  و بارزانییه‌كانیش به‌هۆی كوردبوونیان ئه‌نفال كران.

هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌ یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنانه‌ زیاتر یه‌كگرتوو بن له‌ پێناو وه‌دیهاتنی داخوازی و ئاواته‌كانی گه‌لی كورد.

دواتر له‌ داوا له‌ میوانان كرا دوای ته‌واوبوونی  مه‌راسیمه‌كه‌ ئاماده‌بووان ده‌توانن سه‌ردانی گۆڕی ئه‌نفالكراوه‌كان بكه‌ن و تاجه‌ گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی جینۆسایدی بارزان دابنێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.