نووسه‌رێكی عه‌ره‌ب گله‌یی ئه‌وه‌ی لێ كردم، كه من له تونس به قوتابییه‌كانم گوتووه پشت به نووسینه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره مه‌به‌ستن.
راسته، من ئه‌و قسه‌یه‌م كردووه، من له كوردستانیش هه‌مان بۆچوون بۆ قوتابییه‌كان دووپات ده‌كه‌مه‌وه ،به‌ڵام پاشتر كه ئه‌م ئامۆژگارییه‌م پاشگوی ده‌خه‌ن، ده‌سا یان ئه‌وه‌تا لێی تێ نه‌گه‌یشتوون، یانیش ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كوردی سۆرانی نه‌بێت ناتوانن به هیچ زمانێكی تر كتێب و سه‌رچاوه ده‌رباره‌ی شانۆ بخوێننه‌وه، كه هۆكاری دووه‌میان زیاتر ڕێی تێده‌چێ.
نووسه‌رێك ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵێك دوو كتێب یان به مسۆگه‌ری یه‌ك كتێب بكات، سا ئیدی له هه‌ر بوارێكی شانۆدا بێت، بی پسپۆرێتی ده‌ست نه‌پارێزێت، پراكتیك یان تیۆر بێت، ده‌رباره‌ی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی شانۆ یان خاوه‌ن قوتابخانه‌كان بێت، سه‌باره‌ت به نووسه‌رێك یان هه‌ر ده‌رهێنه‌رێك بێت، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م نووسه‌ره خۆی به پسپۆری هه‌موو شتێك ده‌زانیت و هاوكات له هیچیشدا پسپۆر نییه. كه مرۆ له هه‌موو شتێك‌دا پسپۆر بوو، واته له هیچ شتێك‌دا پسپۆر نییه.
ن/ فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.