گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه ئێسك و پڕوسكی كوردان تێدایه كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عس له پڕۆسه‌ی ئه‌نفاڵ شه‌هید كران.
له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1986 تا 1989، له‌نێوان په‌نجا هه‌زار بۆ سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار كورد له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد شه‌هید كران.
ئه‌و كوردانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا رژێمی به‌عس كوردانی بۆ بیابانه‌كانی باشووری عێراق گواسترانه‌وه و له‌وێش شه‌هید كردن و له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا رژێمی به‌عسی رووخا‌و ناشتنی.
كه‌سوكاری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئازیزانیان له پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌ده‌ستداوه هاتوون بۆ شوێنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه تا ببین چۆن ته‌رمی ئازیزانیان له ژێر زه‌وی ده‌رده‌هێنرێته‌وه.
له‌وباره‌وه رۆسته‌م عه‌بدولكه‌ریم كه كه‌سوكاری ئه‌نفاله باسی ئه‌وه ده‌كات كه كه دایك و باوكی و خوشك و براكانی له پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌ده‌ستداوه و ده‌ڵێت تاكه تاوانی كه‌سوكاره‌كه‌م ئه‌وه بوو كه كورد بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.