Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:40

کۆسره‌ت ره‌سول: ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان جارێکی تر برینی هەموومانی کوڵاندەوە

له‌ یادی 36ەمین ساڵەی ئەنفالكردنی بارزانییەكان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: ئەمڕۆ (36)ەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان دەكەینەوەو هاوكات لە بەخەمباریەوە باوەش بۆ ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوانی گەرمیان لە سەماوە دەكەینەوە.

‎بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان

‎ئەمڕۆ كە هاوكاتی 36ەمین ساڵەی ئەنفالكردنی بارزانییەكانە، تیمەكانی وەزارەتی شەهیدان لە سەماوە سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی گەرمیانییە شۆڕشگێڕو قارەمانەكانن لە سەماوە، هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان جارێكی تر برینی هەموومانی كولاندەوەو بردمانیەوە بۆ ئەو ساتانەی ڕژێمی بەعس دڕندانە كچان و ژنان، منداڵ و پیرو پەككەوتەكانی دڕندانە ئەنفال دەكرد.

‎ئاشكرایە كە پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال درێژەپێدەری سیاسەتی ڕژێمی بەعسی فاشیست بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی یەكجارەكی كورد، بۆ ئەبەد ئەنفال پەڵەیەكی ڕەشە بەمێژووی بەعسەوەو هەرگیزاو هەرگیز لەبیرناچێتەوەو لەویژدانی هەموو مرۆڤێكی ژیاندۆست دەمێنێتەوە.

‎ئەمڕۆ كە (36)ەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان دەكەینەوەو هاوكات لە بەخەمباریەوە باوەش بۆ ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوانی گەرمیان لە سەماوە دەكەینەوە، ئەركە لەسەر شانی هەموومان هەوڵی جدی بدەین بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان و هەوڵی بەجینۆسایدناساندنی ئەم پڕۆسە بەدناوە بدەین.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.