Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:04

 درۆنێک... گازه‌ ژه‌هراوییه‌کان ده‌دۆزێته‌وه‌

بچووكی قه‌باره‌كه‌شی رێگه‌ی پێده‌دات له‌نێو بۆرییه‌كانی هه‌وا و بۆشاییه‌ ته‌سكه‌كاندا هاتوچۆ بكات
کوردستان TV
100%

ئه‌ندازیارانی ئیسپانیا درۆنێكی ماڵییان داهێناوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان

ئه‌ندازیارانی ئیسپانیا له‌ زانكۆی به‌رشه‌لۆنه‌ په‌رده‌یان له‌سه‌ر درۆنێكی بچووك لادا، كه‌ ئه‌نتێنایه‌كی بێته‌ل و هه‌سته‌وه‌رێكی زۆر هه‌ستیاری بۆ گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.

ئه‌م درۆنه‌ رێگه‌ به‌ چاودێری دامه‌زراوه‌ پیشه‌سازییه‌كان ده‌دات له‌ ناوه‌وه‌، له‌ بارێكدا ئه‌گه‌ر رووداوێك روو بدات به‌ر له‌ هاتنی كارمه‌ندانی فریاگوزاری.

له‌ راگه‌یاندراوێكی زانكۆكه‌دا هاتووه‌، درۆنی "SNAV"، كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 35 گرامه و‌ له‌سه‌ر بنه‌مای درۆنی "Crazyflie 2.0 "ی تایبه‌ت دروستكراوه‌.

ئه‌م درۆنه‌ هه‌سته‌وه‌‌رێكی زۆر هه‌ستیاری بۆ گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان تێدایه،‌ كه‌ رێگه‌ به‌ ناسینه‌وه‌ی دزه‌كردنی گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان ده‌دات هه‌رچه‌ند بڕه‌كه‌ی كه‌م بێت.

درۆنی "SNAV" ده‌توانێت ئۆكسیدی كاربۆن، گازی میسان، ئیسانۆل، ئه‌سیتۆن و به‌نزین بناسێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌توانێت سه‌رچاوه‌ی گازه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌ و چاودێری رێژه‌ی چڕی گازه‌كه‌ بكات له‌ هه‌ر شوێنێكی ژووره‌كه‌دا بێت.

له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاسان نییه‌ له‌نێو دامه‌زراوه‌ و ژووره‌كاندا پشت به‌ سیگناڵه‌كانی "GPS" ببه‌سترێت، بۆیه‌ ئه‌و درۆنه‌ خۆكار له‌ ژوورێك ده‌چێته‌ ژوورێكی تر و پشت به‌و ئامێرانه‌ی وه‌رگرتن و ناردن ده‌به‌ستێت كه‌ له‌و ژوورانه‌دا هه‌ن. بچووكی قه‌باره‌كه‌شی رێگه‌ی پێده‌دات له‌نێو بۆرییه‌كانی هه‌وا و بۆشاییه‌ ته‌سكه‌كاندا هاتوچۆ بكات كه‌ مرۆڤ ناتوانێت به‌ ئاسانی پێیاندا تێپه‌ڕببێت.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT   

كوردستان تیڤی / كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.