رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ سه‌ر به شاری كفری له ئیداره‌ی گه‌رمیان، هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسایش و ناحیه‌كه‌ی هاوه‌نبارانكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ست كه‌وتووه، گرووپێك له چه‌كدارانی داعش ده‌وروبه‌ری سه‌عات ١١:٠٠ی شه‌وی رابردوو به هاوه‌ن و چه‌كی قه‌نناس هێرشیان كردۆته سه‌ر ناحیه‌ی كوڵه‌جۆو بنكه‌یه‌كی ئاسایشی ناحیه‌كه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گوللـه هاوه‌نه‌كان و پێكدادان له نێوان له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌ئه‌منییه‌كان، فه‌رمانده‌یه‌ك و سێ كارمه‌ندی ئاسایش و دژه‌تیرۆر شه‌هید بوون، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان داعش به هه‌شت گوللـه هاوه‌ن هێرشی كردۆته سه‌ر ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ و له‌كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌نێو باخه‌كانه‌وه بۆمبیان چاندووه‌و بۆمبێكی چێنراویش به ئۆتۆمبێلێكی دژه‌تیرۆردا ته‌قیوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.