بۆنی ده‌م یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه روبه‌رووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌و زۆرجار هۆكاری نه‌خۆشیه‌كی دیاری كرا‌و نیه، زۆرجار به هۆی بۆنی ناخۆشی ده‌م، هاوڕێ بگره هاوسه‌رانیش لێك دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، بۆ له ناو بردنی بۆنی ناخۆشی ده‌م، ده‌توانیت به به‌كارهێنانی ئه‌م خواردنانه چاره‌سه‌ری بكه‌ی:
ده‌توانیت زه‌نجه‌فیل ورد ورد بكه‌یت و بیخه‌یه ناو په‌رداخێكی ئاوه‌وه‌و به‌یانیان بیخۆیته‌وه پێش نان خواردن، سوودی زۆری ده‌بێت بۆ دابه‌زاندی كێش و هه‌روه‌ها ناو ده‌م پاك ده‌كاته‌وه‌و بۆنی ناخۆشی ناهێڵێت.یان ده‌توانیت به‌یانیان كوپێك چای سه‌وز بخۆیته‌وه.هه‌روه‌ها ده‌توانیت رۆژانه ئاوێكی زۆر بخۆره‌وه ئه‌مه هه‌موو پیسیه‌كانی ناو ده‌م وجه‌سته‌ت لاده‌بات.خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ یان ئاوی نه‌عنا سوودی زۆری ده‌بێت بۆ له ناو بردنی بۆنی ده‌م، دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنی پیاز و سیر‌و تور و به‌هاراته‌كان. هه‌روه‌ها خاوێن كردنی ده‌م و ددان و شۆردنی هه‌موو رۆژ 3 جار یارمه‌تیده‌ره بۆ له ناو بردنی یه‌كجاری بۆنی ناخۆشی ده‌م.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.