لهراگهیاندراوێكدا هۆبه‌ی ئابوری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى 13 تۆن نۆكی برژاوی ماوه به‌سه‌ر چوو له‌بازاڕی شێخ الله راگه‌یاند
هۆبه‌ی ئابوری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر رایدهگهێنێت دوای پشکنین وبەدواداچوون لەلایەن لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ سەربە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دەرکەوت ئەوجۆرە نۆکەی دەستی بەسەرداگیرابوو ماوەی بەسەرچووە بەکەڵکی خواردن نایەت بۆیە بڕیادرا بەگواستنەوەی بۆزبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی ژینگەیی لەناوبردرا
هۆبه‌ی ئابوری ئاسایشى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، خاوەنەکەی ڕێکاری یاسای بەرامبەری دەگیرێتە بەر و دووچاری سزای ماددیش ده‌بێته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.