وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌و، گره‌وی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئامانجه‌ش، جێگه‌ی دڵخۆشی خۆمان و هاوپه‌یمانه‌كانمانه.
ئه‌م وته‌یه‌ی (شۆڕش ئیسماعیل) وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بوو، كه له له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێم، به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ (گرێگه‌ری كرۆیدهر) به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و به یاوه‌ری كۆلۆنێل (شهین سلین) راوێژكاری باڵای سه‌ربازی ئۆفیسی هاوكاری ئه‌منی و (كۆنه‌ر له‌ڤ) راوێژكاری سه‌ربازی له ئۆفیسی هاوكاری باكوور‌و كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه هه‌ریه‌ك له فه‌ریق (جه‌مال محمد) سوپاسالاری پێشمه‌رگه و جێگری سوپاسالار بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاماده‌ی بوون. وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ و كاره‌كانی رابردووی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد‌و رۆڵی ئه‌و هێزانه‌شی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان به‌گرنگ و پڕ بایه‌خ وه‌سفكرد.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی كارنامه‌ی تازه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بریتی ده‌بێت له : چاكسازی كردن له رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، هه‌یكه‌ل و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. بۆ ئه‌مه‌ش هاوكاری به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانانی له‌ماوه‌ی رابردوو بۆ ئه‌و پرسه به‌كاریگه‌ر وه‌سفكرد و هیواشی خواست له‌داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتر به‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه بده‌ن، كه جێی ئۆمێد و دڵخۆشی هه‌مووانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا دڵنیای كرده‌وه له‌وه‌ی هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و له پرسی چاكسازیشدا یارمه‌تیده‌ری راسته‌قینه ده‌بن.
جه‌نه‌ڕاڵ كرۆیدهر رایگه‌یاند: ئێمه له داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و روون له ته‌واوی پرسه‌كان هاوكارتان ده‌بین و پێكه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به پێكانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رپرسانی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا ستایشی خه‌بات و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد‌و، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێكۆشانهتان، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه شایه‌نی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و باشترن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی حكومه‌ت هه‌یه، بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، گره‌وی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئامانجه‌ش نزیكه‌و جێگه‌ی دڵخۆشی خۆمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.