به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ بۆخواردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر هێلكه له‌ناوده‌بات.
به‌گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆخواردن، له‌لایه‌نی لیژنه یه‌كی سه‌ربه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لهناوعهلوهی شاری سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر (260) كارتۆن هێلكه‌دا گرتووه كه له مانگی تهمووز2019 هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
نمونه‌ی هێلكه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆپشكنین، ده‌ركه‌وتووه هێلكه‌كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ده‌روه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی (یه‌ك) یه‌كێكه له‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه خزمه‌ت گوزارییه‌كانی (ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، ئاسایشی ئابووری و قائیمقامیه‌تی سلێمانی) پێك هاتووه، رۆژانه سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كات شوێنه‌كان لهكهمكوریتیهكان ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكاران روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.