رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاشكرای كردووه كه ئیسرائیل به‌منزیكانه بۆردومانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئێران له‌عێراق ده‌كات .
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی له ته‌ل ئه‌بیب گواستویه‌تییه‌وه كه ئیسرائیل ده‌ستی كردووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ئێران له سوریا و عێراق و لوبنان.
روونیشیكردۆته‌وه كه به‌منزیكانه گوێتان له بۆردومانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئێرانی له عێراق ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌منی به رۆژنامه‌ی یسرائیل هیۆم-ی راگه‌یاندووه: بنیامین ناتانیاهۆ،سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختیكردۆته‌وه كه سووربوونی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان له‌دژی ئیسرائیل، سوورترمان ده‌كات له‌وه‌ی شكست به پیلانه‌كانیان بهێنین،ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌وه‌ی له‌سوریا ده‌ستمان پێكردووه، له عێراق درێژبێته‌وه.
شایانی باسه دوو رۆژله‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ی یه‌دیحوت ئه‌حره‌نوت رایگه‌یاند: ده رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیل له‌جۆری ئێف 35 ،چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانیان عێراقیان بۆردومان كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.