ئەمڕۆ پێنجشەممە1 ى 8 ى 2019 ، ئیدارەی گەرمیان راگەیاندراوێکی لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردوو بڵاوکردووەتەوە و كه‌تێیدا هاتووه ، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش لەبازگەی ناحیەی كۆكسی سنووری ئیدارەكەمان، هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەهۆیەوە چوار كارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە شەهید بوون و هەشتی تریش برینداراربوون.
ئیدارەی گەرمیان ده‌شڵێت ، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستی و توندڕەوییە دەكەین، سەری رێز و وەفاداری بۆ خانەوادەی شەهیدەكان دادەنوێنین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخواز.
ئیدارەی گەرمیان راشیدهگهێنێت ، لێرەوە رۆڵی گەورەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەرزدەنرخێنین، كە گیانفیداییانە بەرگریان كرد و رێگربوون لەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشەكەیان فراوانتر بكەن و ئامانجی پیس‌و گڵاویان بپێكن، سوپاسی هێزە ئەمنییەكان و پزیشك‌و كارمەندانی تەندروستی و خۆبەخشان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان دەكەین، كە بەدەم بریندارەكانەوە چوون، هاونیشتمانیانی خۆشەویستی سنورەكەش دڵنیادەكەینەوە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەچاوكراوەیی و گیانفیدایی لە ئامادەباشیدان و رێگرن لە هەر كردەوەیەكی تیرۆریستی.
كاتژمێر 11 ى شه‌وی رابردوو گرووپێك له چه‌كدارانی داعش دو به هاوه‌ن و چه‌كی قه‌نناس هێرشیان كردۆته سه‌ر ناحیه‌ی كوڵهجۆو بنكه‌یه‌كی ئاسایشی ناحیه‌كه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گوللـه هاوه‌نه‌كان و پێكدادان له نێوان له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌ئه‌منییه‌كان،ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید و برینداربوون
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.