Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 15:47

گه‌نجێکی تەمەن 16 ساڵ لە بەنداوی گوندی گۆران له‌کاتى مه‌له‌کردن خنکا

ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادی كرا
کوردستان TV
100%

بێستون فه‌ریق په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند ، دوای ئه‌وه‌ى نیوه‌رۆی دوێنێ چوارشه‌ممه‌  3 خێزان بەمەبەستی گەشتکردن دەچنە گوندی گۆران ی ناحیەی تەکیەی جەباری لە کاتی مەلەکردن دا مێرمنداڵێکیان بە ناوی ئەلەند هیمداد تەمەن 16 ساڵ لە بەنداوی گوندی ناوبراو دەخنکێت 


 په‌یامنێری كوردستان تیڤى ده‌شڵێت ، پاش زیاتر لە 16  کاتژمێر گەڕان بەدوای تەرمەکەدا سەرەنجام و کاتژمێر 7:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 1 ى 8 ى 2019 ،  لە لایەن تیمی مەلەوانی ناحیەکانی تەکیەی جەباری و قادرکەرەم تەرمەکە دۆزرایەوە 


هه‌روه‌ها وتیشى بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.