لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه كهلەسنوری قەزای چەمچەماڵ برایەک، براکەی خۆی کوشتو پاش تێپەڕبونی چەند کاتژمێریک بەسەر ڕوداوەکە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەناو بکوژەکەیان دەستگیرکرد.
پۆلیسى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، تۆمەتبار (ژ، ئـ، ع) تەمەن 22 ساڵ بەچەکی کڵاشینکۆف تەقەی لەبرایەکی خۆی کرد بەناوی (م، ئ، ع) تەمەن35 ساڵ، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی سلێمانى دهشڵێت ، پاش کۆکردنەوەی زانیارییو دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەناوەوە توانرا بکوژەکە دەستگیربکرێت.
راشیدهگهیهنن ، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی قەرەناو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.