ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوویه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه یاسای دیاریكردنی رۆژی 3ی 8 وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان كرد و بڕیاریشه رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو سێیه‌م خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه یاساكه بكرێـت و دواتر بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
له‌و دانیشتنه‌دا كه دكتۆره ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌شداربوو بۆ میدیاكانی راگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه یاسایه له پێنج مادده و هۆیه‌كانی ده‌رچواندن پێكهاتووه و له خاڵی یه‌كه‌مدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خه‌سڵه‌ته‌كانی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ و جینۆساید كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه دژ به ئیزیدییه‌كان ئه‌نجام دراوه.
جه‌ختشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و دامه‌زراوه‌كانی به پێی بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی 132ی ده‌ستووری عێراقی و بڕگه‌ی سێیه‌م، به‌رپرسیاریه‌تی مه‌ده‌نی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ماف و ئازادییه‌كانی قوربانییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانانه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.