پۆلیسی سۆران رایگەیاند: لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ له نێوان دوو دراوسێ روویدا، هاوڵاتییەکی تەمەن 75 ساڵ بە خاکەناز و تەور کوژرا.
موقەدەم شەماڵ بێواری وتەبێژی پۆلیسی شارۆچکەی سۆران راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 1ی ئابی 2019 کاتژمێر 11:00 لەگەڕەكی بەختیاری له سۆران شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ روویدا لەسەر کێشەی زەوی و زار هاوڵاتییەک بە خاکەنازو تەور کوژراوە.
وتەبێژی پۆلیسی دهڵێت: لەشەڕەكەدا هیچ جۆرە چەكێک بەكارنەهێنراوە، كهسێك به قازمه كوژراوه به ناوی. ( ا ا ف ) له دایك بووی ساڵی 1944 پیشه. ب م خانهنشین گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوو.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکرد تەرمی ئەو کەسەی کوژراوە براوەتە پزیشکی دادوەری و لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە بەردەوامە.
پۆلیسی دهڵێت له ئێستادا رهوشهكه، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.