وه‌زیری ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌بێت به كردار یاسا له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌روه‌ر بێت و رێگە نادرێت كەس دەستدرێژی بكاتە سەر موڵكی گشتی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و به ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌ت و پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و راوێژكاران و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت، به مه‌به‌ستی تاوتوێی دانانی پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌ت بۆ چوار ساڵی داهاتوو كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیر ناوخۆ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر رۆشنایی رێنماییه‌كانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئامانج خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانه و راییكردنی كاره‌كانیانه به‌زووترین كات و به باشترین شێوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێگه نادرێت كه‌س ده‌ستڕێژی بكاته سه‌ر موڵكی گشتی و ده‌بێت به كردار یاسا سه‌روه‌ر بێت.
دواتر ره‌شنووسی پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌ت بۆ چوار ساڵی ئاینده گفتوگۆی له‌سه‌ركراو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت پێداویستیه‌كانی خسته‌ڕوو و به تێبینی و پێشنیار و سه‌رنجی جیاجیا ره‌شنووسه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كه باشتر و زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.