دوێنێ لە شاری مەککە یەکەم حاجی کورد بەناوی سرمێ رەمەزان یوسف کە خەڵکی زاخۆییە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی راگەیندراوێکی تیمی راگەیاندنی حەج ئەو حاجییە لەکاتی سەردانکردنی حەرەمی پیرۆز لەناو حەرەمدا کۆچی دوایی کردووە و کورەکەشی لەگەڵدا بووە.
ههر دوێنێ دوای ئەنجامدانی نوێژی مردووە لە گورستانی حاجیان لە شاری مەککە بهخاكسپێردراوه.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو كهسوكارى ئەو كۆچ كردو دهكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.