كه‌مێك پێش ئێستا له‌ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی له سنوری گه‌رمیان بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی لێپرسراوی بنكه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌دا ته‌قییه‌وه و ته‌نها زیانی ماددی لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ 2019/8/1 لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی و هاوڕێیەکیدا بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقییوەتەوە.
گوتیشی شوێنی تەقینەوەی بۆمبەکە لەنزیک یەکێک لە باخەکانی بەرامبەر ئەو بنکەیەی ئاسایش بوو، کە شەوی ڕابردوو داعش هێرشی کردە سەری.
ده‌شڵێت: ئۆتۆمبێلەکەیان زیانی زۆری پێگەیشتووە، بەڵام خۆیان سەلامەتن و تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت بۆمبەکە هی کاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.