حکومەتی عێڕاق دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیانی کەمکردووەتەوە، بەجۆرێک پێشتر ههموو مانگێك بەشە خۆراک بە هاووڵاتیان دەدرا، بەڵام ئێستا ساڵانە تەنیا پێنج بەشە خۆراک واتا پێنج مانگ خۆراک دابەش دەکات.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە عێراق تەنیا سێجار بەشە خۆراکی مانگانەی بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان داوە، نهوزاد سابیر بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بة كوردستان تیڤی راطةياند: لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی بەشی چوارەمی خۆراک كراوهتهوه.
نەوزاد سابیر دهشڵێت: ئێمەش پێمان باشە حکومەتی عێراق پارەی قەرەبووی ئەو خۆراکانە بداتەوە کە دابەش ناکرێن یاخوود بڕدراون، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێک نییە.
نەوزاد سابیر، لەبارەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەڵێت ئەو خۆراکەی دابەشی دەکەین لەگەڵ بەغدا وەک یەکە و وەزارەتی بازرگانی عێراق بە دوو مانگ جارێک خۆراک دابەش دەکات.
دەشڵێت مادە خۆراکییەکان ماوەی چەند ساڵێکە لە پشکنینەکانی بەغدا و تەندروستی هەرێمی کوردستانیش دەردەچن و کێشەی خۆراکی خراپبوومان نییە، هەر شتێکی خراپ هەبووبێت لیژنەی پەیوەندیدار گەڕاندوویەتیەوە بۆ ئێمە و چارەسەرمان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.