سه‌پاندنی باجی گومرگی زیاتر به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی چینی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه نرخی زێڕی له بۆرسه‌كانی جیهان به‌رزكرده‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه شه‌ڕی بازرگانی نێوان په‌كین و واشنتن به‌رده‌وامی هه‌یه ، ئه‌م ململانێیه‌ی نێوانیان خواستی له‌سه‌ر زێڕی زیادكردووه، دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نرخی زێڕ له بۆرسه‌كانی جیهان زیاتر له‌سه‌دا دوو هه‌ڵكشانی به‌خۆوه بینی، هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 1446 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به پێچه‌وانه‌وه نرخی زیو له بۆرسه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆوه بینی نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك له زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.8 داكشاو به 16 دۆلار‌و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م دابه‌زینی هه‌فتانه‌یه‌تی له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.