نزیكبوونه‌وه له جه‌ژنی قوربان جموجۆڵی خستووه‌ته نێو بازاڕی ئاژه‌ڵ فرۆشان ئه‌وه‌ش به‌هۆى كڕینى مه‌ڕ و بزن و ئاژه‌ڵى گه‌وره بۆ قوربانی و چاوه‌ڕوانده‌كرێت نرخى یه‌ك كیلۆى ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه له‌نێوان هه‌زار بۆ دوو هه‌زار دینارى بچێته‌سه‌ر و به‌شێك له كڕیاره‌كانیش په‌نایان بۆ كڕینى پێشوه‌خته‌ى قوربانییه‌كانیان بردووه.
له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ته‌نیا له چوار رۆژی جه‌ژنی قوربان نزیكه‌ی دوو هه‌زار مه‌ڕ و بزن و زیاتر له 800 ره‌شه‌وڵاخ سه‌رده‌بڕدرێن وه‌ك جێبه‌جێكردنى رێوڕه‌سمى قوربانی بۆ ئه‌و جه‌ژنه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له چوار ساڵی رابردوودا زیاتر له سێ ملیۆن و 800 هه‌زار ئاژه‌ڵ له كوشتارگه‌كان سه‌ربڕدراون.
میقداد ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێته‌رنه‌ری هه‌رێمى كوردستان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند به‌هۆی مه‌ڕاسیمی قوربانی له جه‌ژنی قوربان به‌راورد به رۆژانی ئاسایی رێژه‌یه‌كی زیاتر ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له چوار رۆژی جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو ته‌نیا له هه‌ولێر 2537 مه‌ڕ و بزن و 839 ره‌شه‌وڵاخ له سه‌ربڕخانه‌كان سه‌ربڕاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.