Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 20:19

رووسیا هه‌وڵێکی تیرۆرستی داعشی له‌ناو خاکی وڵاته‌که‌ی پووچه‌ڵکرده‌وه‌

له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ رێكخرابوو
رووسیا هه‌وڵێكی تیرۆرستی داعشی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی پووچه‌ڵكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

رووسیا هه‌وڵێكی تیرۆرستی كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ رێكخرابوو، پووچه‌ڵ كرده‌وه‌. 

هێزه‌كانی هه‌واڵگری به‌ یارمه‌تی سوپای رووسیا شانه‌یه‌كی رێكخستنی سه‌ر به‌ تیرۆرستانی داعشیان له‌ كۆماری تاتارستانی رووسیا پوچه‌ڵكرده‌وه‌. 

نووسینگه‌ی راگه‌راندنی ده‌زگای ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاند: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هه‌واڵگری رووسیا له‌ كۆماری تاتارستان دوو تیرۆرستی داعشیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌رپرسی رێكخستن پڕوپاگه‌نده‌كردن و وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ بوون. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی رووسیان، به‌ڵام به‌ هۆكاری ئه‌منی و تا رۆژی دادگاییكردنیان ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه‌. 

هه‌روه‌ها هاتووه:‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو تیرۆرسته‌، بڕێكی زۆری مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تی و بۆمبی ده‌ستی له‌ شوێنی ده‌ستگیركرانه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌. 

دیاره‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌لكسانده‌ر بۆكسمان جێگری داواكاری گشتی رووسیا رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاكوو ئێستا 17 حاڵه‌تی تیرۆرستی له‌ رووسیا پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.  

دوایین هه‌وڵی تیرۆرستی له‌ رووسیا له‌ رێككه‌وتی 26ی مانگی 6ی ئه‌مساڵ بوو كه‌ تێیدا تیرۆریستی به‌ره‌گه‌ز رووسی سه‌ر به‌ داعش به‌ نیاز بوو له‌ شاری ساراتۆفی رووسیا به‌ رێگه‌ی پشتێنه‌ی مینرێژكراو‌ خۆی له‌ ناو ئاپۆرای خه‌ڵكدا بته‌قێنێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ر له‌ خۆته‌قاندنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.