Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 17:02

ئافره‌تێک بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا

لەکاتی کارکردن لەناو باغەکە تەزوی کارەبا لێی داوە
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 48 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانەی بەناوی (ێ،ێ) دانیشتوی ڕانیە لە ناو باغی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردن لەناو باغەکە تەزوی کارەبا لێی داوە و بەوهۆیەشەوه گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسى راپه‌رین ده‌شڵێت ، تەرمی ناوبراو گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کسوکاری کرایەوە و په‌ڕاوی  لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.