Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 13:35

نووسینگه‌ی سیستانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ک یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان راگه‌یاند

سعوودیه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دیاریكردووه‌
کوردستان TV
100%

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دیاریكرد.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 12-8-2019 ببێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان.

دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ له‌ دوور رۆژی رابردوودا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ مانگی زیلحجه‌ بینراوه‌ و رۆژی هه‌ینی 2-8-2019 یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه‌ی هیجرییه‌ و كه‌واته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 11-8-2019 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.