ئه‌ستێره‌ی جیهانی لیۆنێل مێسی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور رووبه‌رووی سزایه‌كی قورس بویه‌وه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور ناسراو به كۆن میبۆل بلاویكرده‌وه كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ لیۆنێل مێسی به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێ و لێدوانێ ناشرین و توند له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی سێی مانگ راگیرا
مێسی له‌كوپا ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانی كۆن میبۆلی تۆمه‌تباركردبوو كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رازیل كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته براوه‌ی نازناوی كوپا ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت كه له‌یاری به‌رامبه‌ر به‌رازیل هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین دووچاری دۆراندن هات
هه‌روه‌ها مێسی دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری به‌رامبه‌ر چێلی رووبه‌رووی كارتی سور بۆوه، به‌هه‌مان شێوه هێرشی كرده سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور و ره‌تیكرده‌وه ملوانكه‌ی پله‌ی سێیه‌م وه‌ربگرێت، به‌سه‌پاندنی ئه‌و سزایه مێسی بۆ ماوه‌ی سێی مانگ ناتوانێت له‌هیچ یاریه‌كی فه‌رمی و دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.