مالكۆم دی ئۆلیڤێرای به‌ڕازیلی یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زینیت سان پترسبۆرگی ڕوسی كرد
مالكۆم له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه ڕوسیه‌كه به‌فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان كرا‌و درێسی ژماره هه‌شتی له پێكهاته‌ی تیپه نوێیه‌كه‌ی پێبه‌خشرا، یانه‌ی زینیت سان پترسبۆرگ زانیاری له‌باره‌ی ورده‌كاریه‌كانی گرێبه‌ستی مالكۆم ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا، زینیت بڕی چل ملیۆن یۆرۆی بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه به‌ڕازیلیه خه‌رجكردووه
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان، مالكۆم ڕایگه‌یاند كه دوای گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ بریكاری كاره‌كانی و خێزانه‌كه‌ی به‌گونجاوی زانی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زینیت سان پترسبۆرگ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌ناوبانگه له ئاستی ئه‌وڕوپا، جێگای باسه مالكۆمی ته‌مه‌ن بیست‌ودوو ساڵ وه‌رزی ڕابردوو نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسێلۆنا بكاته‌وه‌و دوای هاتنی گریزمانیش بۆ ڕیزی بارسا
پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو به ته‌واوی له‌ده‌ستدا، بۆیه بڕیاری دا بلاوگڕانا به‌جێبهێڵێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.