یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی به‌فه‌رمی دانی ئه‌لڤێسی یاریزانی پێشووی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی
ئه‌لڤێسی ته‌مه‌ن سی و شه‌ش ساڵان وه‌ك باشترین یاریزان له‌جامی كوپا ئه‌مه‌ریكای دووهه‌زارو نۆزده ده‌ست نیشانكرا، ناوبراو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌لبژارده‌ی سامبا، ئه‌لڤێس به‌پێی بۆندێك تا كانوونی یه‌كه‌می دووهه‌زارو بیست‌و دوو په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌یانه به‌رازیلیه‌كه
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌وال ئه‌و یاریزانه به‌رگریكاره درێسی ژماره ده له‌ریزی ساوپاولۆ بۆ وه‌رزی نوێ ده‌پۆشێت، ئه‌لڤێس كاروانێكی دوور‌و درێژی له‌ئه‌وروپا به‌رێكردوه و له‌ریزی یانه‌كانی سڤییا و بارسه‌لۆنا و یۆڤنتۆس و پاریس سان جێرمان یاری ئه‌نجام داوه، له‌ئێستاشدا دوای به‌كۆتاهاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه پاریسیه‌كه گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ساوپاولۆ گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ پۆشینی درێسی ئه‌و یانه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.