Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 18:02

نێچیرڤان بارزانى: پشوو نادەیەن تاکو تیرۆر لەناو دەبەین و رفێندراوە ئێزدییه‌کان دەگەڕێنینەوە

سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان لە یادی 5 ساڵەی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی  هەرێمی کوردستان، لە یادی5 ساڵەی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر بڵاو كرده‌وه‌

 سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لە یادی پێنج ساڵەی جینۆسایکردنی ئێزدییەکان لە شنگال، یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە بوونە قوربانی دڕندەیی چەکدارانی داعش.

 نێچیرڤان بارزانى ده‌شڵێت ، ئێمە پشوو نادەیەن تاکو تیرۆر لەناو دەبەین و رفێندراوەکان دەگەڕێنینەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان  داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەکات، ئەو کارەساتە بە جینۆساید بناسێنێت و هەوڵیش بۆ دووبارەنەبووونەوەی کارەساتی هاوشێوە بدات.
 

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.