نوێكراوه‌ته‌وه ..
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-8-2019 قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌كێك له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی بیابانه‌كانی سه‌ماوه كۆتایی هات.
له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه به‌م دواییانه له سنووری موسه‌ننا باشووری عێراق دۆزرایه‌وه تا ئێستا رووفاتی 171 قوربانی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
هه‌وڵ و كاره‌كانی تیمی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه به‌رده‌وامه كه به‌م دواییانه له ناوچه‌یه‌كی بیابانی پارێزگای موسه‌ننا دۆزرایه‌وه.
تا ئێستاش رووفاتی 171 قوربانی له‌نێو ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌یه له لایه‌ن تیمی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌رمی رووفاته‌كان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی به‌غدا كراون، تا پشكنینی DNA یان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.