Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 18:01

پۆلیسی سلێمانى: 29 تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیس: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆسەرجەم تۆمەتباران كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌ لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا تیمه‌كانى بەشی پۆلیسی پێنجوێن 29 تۆمەتبار دەستگیردەكەن و دەستیشدەگرن بەسەر ژمارەیەك چەقۆو بۆكس خەنجەردا.

پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆسەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە بەپێی ماددەكانی:

دوو تۆمەتبار دەستگیر كراون بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بەدزیكردن.

یانزە تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 24 لەمانەوەی بێگانەكان (سنور بەزاندن ).

شانزە تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند مادەەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی.

هەروەها لەدرێژەی گەڕان و پشكنینی كافتریاو شوێنە گشتییەكان و دانانی بازگەی شەوانەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەك لەچەقۆو بۆكس خەنجەر كە بەهاوڵاتیان بووە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.