Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 13:35

له‌ حەمدانییە گەورە تیرۆریستێکی داعش ده‌ستگیرکرا

بەشداریكردووە لە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق
کوردستان TV
100%


گەورە تیرۆریستێكی رێكخراوی داعش لە سنووری پارێزگای موسڵ بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە به‌پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان هێزەكانی هۆبەی هەواڵگری سەربازیی سەربە فیرقەی بیست و بە هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی لیوای پیادەی شه‌ست گەورە تیرۆریستێكی داعشیان بە ناوی عەبدوڵڵا جونابی لە كۆمەڵگەی حەمدانییەی رۆژئاوای پارێزگای موسڵ دەستگیر كردووە.

له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زارهتی به‌رگری عێراقدا باس له‌وه‌شكراوه ئه‌و تیرۆریسته‌ی داعش پێشتر بە ناوی یاریدەدەری والی جەزیرە لە پارێزگای سەڵاحەدین بووە و بۆ چەند جارێك بەشداریكردووە لە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

ئه‌و گه‌وره تیرۆریسته‌ی داعش پێشتر له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.