وه‌زیری ناوخۆی عێراق، یاسین یاسری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدای له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ریشی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی ١٥ به‌ندی له به‌ندیخانه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، هه‌ڵاتن.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری پۆلیس، نه‌قیب ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف گوتی: وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا، عه‌لی غه‌ریری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ریشی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرد.
خه‌له‌ف روونی كرده‌وه،دوێنێ شه‌ممه ١٥ به‌ندی له به‌ندیخانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌نات رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، هه‌ڵاتن.
گوتیشی: به‌ندییه‌كان له‌كاتی پێدانی خواردن هه‌ڵاتوون دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كی ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌كه‌دا گرتووه.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه رێگه‌ی هه‌ڵاتن له به‌ندییه‌كانی دیكه بگرن و روونی كرده‌وه كه به‌ندیخانه‌كه ٧٠ به‌ندی تیادابووه.
به‌گوته‌ی خه‌له‌ف، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان وپشكنینان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ندییه هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ستپێكردووه و به پێی دوایین زانیارییه‌كانیش تا ئێستا سێ هه‌ڵاتوو ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.