مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلارەوە هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەستدابوو
راشیدهگهێنێت ، بەوتەی کەسوکاری ئەوهاوڵاتیەبەناوی (حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی) لەدایکبووی 1965 و بەتەنها لەماڵەوەبوە و خۆی هەڵواسیوەوگیانی لەدەستداوە
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌شڵێت ، بەبڕیاری دادوەر وبەپێی مادەی 406 کوڕێکی ناوبراو بەندکراوە پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.