Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 19:09

له‌سنوری پارێزگای سلێمانى 2 هەزار دۆنم زەوی سوتا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگەی سلێمانی: هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى  دارستان و ژینگەی  سلێمانی   بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە سنوری چیای ئەشداخ-ی ناوچەی سەنگاو ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە و بوە هۆی سوتانی نزیکەی دو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و 200 داری سروشتی.

 

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌شڵێت ، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.