Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:07

دوو کتێبی نوێی "سابیر ڕه‌شید" بڵاوکرایه‌وه‌

بریتیه‌ له‌ (206) لاپه‌ڕه‌ قه‌واره‌ی مامناوه‌ندی
کوردستان TV
100%

دوو كتێبی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نوووس سابیر ڕه‌شید له‌ ژێر ناوی(دڵشاد مه‌ریوانی – نوێكاری چیرۆكی كوردی) و  (كوێره‌ی چاوساغ) له‌ تاران چاپكراو كه‌وته‌ كتێبخانه‌ی كوردی.

كتێبی یه‌كه‌میان به‌ ناونیشانی (دڵشاد مه‌ریوانی – نوێكاری چیرۆكی كوردی)یه‌ كه‌ له‌ چاپخانه‌ی تاران له‌ دیزاینی (جه‌وهه‌ر فه‌تاح)ـه‌ و بریتیه‌ له‌ (206) لاپه‌ڕه‌ قه‌واره‌ی مامناوه‌ندی.

كتێبه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ سه‌ره‌تاو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی نوێكاری چیرۆكه‌كانی دڵشاد مه‌ریوانی له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ دوو پاشبه‌ند یه‌كێكیان بریتییه‌ له‌ (13) چیرۆكی دڵشاد مه‌ریوانی كه‌ نووسه‌ر له‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌ كوردییه‌كاندا دۆزیه‌ته‌وه‌و له‌ كۆبه‌رهه‌می چیرۆكی دڵشاد مه‌ریوانی دا نین، كه‌ ساڵی 2013 د. ئازاد حه‌مه‌ شه‌ریف له‌ ده‌زگای موكریانی چاپی كردووه‌، پاشبه‌ندی دووه‌میش بریتییه‌ له‌ (5) درامای دڵشاد مه‌ریوانی، كه‌ نووسه‌ر له‌ گۆڤارو رۆژنامه‌كاندا دۆزیویه‌ته‌وه‌و له‌م كتێبه‌دا وه‌ك پاشبه‌ند دایناون.

ئه‌م كتێبه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه‌ بۆ توێژه‌رو قوتابیانی زانكۆ له‌باره‌ی دڵشاد مه‌ریوانی وه‌ك چیرۆكنووس و بیروڕاكانی له‌باره‌ی چیرۆكی جیهانی و چیرۆكی كوردی، كه‌ له‌م كتێبه‌دا باسكراون.

كتێبی دووه‌م به‌ ناونیشانی (كوێره‌ی چاوساغ)ه‌، كه‌ چاپی دووه‌مه‌، ڕۆمانێكی سابیر ڕه‌شیده‌و هه‌ر له‌ چاپخانه‌ی تاران به‌ چاپێكی جوانی دیزاینه‌ر (جه‌وهه‌ر فه‌تاح) له‌ قه‌واره‌ی (12×19)سم چاپكراوه‌.

نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا ده‌ستكارییه‌كی زۆری لایه‌نی هونه‌ری و زمانه‌وانی چاپی یه‌كه‌می ڕۆمانه‌كه‌ی كردووه‌.

ڕووداوه‌كانی ناو ئه‌م ڕۆمانه‌ باس به‌ ئێش و ئازاری مرۆڤێكی كوێر ده‌كات كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی له‌ پێناوی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی دا ته‌رخانكردووه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ خێزانه‌كه‌شی بوونه‌ته‌ قوربانی و ته‌نیا خۆی و كچێكی ماونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری له‌م ڕۆمانه‌دا چیرۆك و سه‌ربرده‌كانی ژیانی خۆی بۆ چیرۆكنووسی ناو ڕۆمانه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌و به‌ته‌كنیكی فره‌ ده‌نگی و كۆتایی كراوه‌ نووسراوه‌ و شایانی خوێندنه‌وه‌یه‌.

شایانی باسه‌ چاپی یه‌كه‌می ڕۆمانه‌كه‌ چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆشه‌وه‌ چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی زانستی و باسی ده‌رچوونی له‌ باره‌وه‌ نووسراوه‌.

ده‌ستخۆشی له‌ برای نووسه‌ر (سابیر ڕه‌شید) ده‌كه‌ین به‌هیوای به‌رهه‌می زیاتر بخاته‌ كتبێبخانه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی.

 سه‌رچاوه‌/هه‌ولێر

 كوردستان تیڤی/ كامران 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.