وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: دوای جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندامی دیکە دابەش دەكرێت.
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، راگەیاند: پێشتر پشكنین بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كرا و ئێستا نزیكەی 13 هەزار كەمئەندام هەقی ئەو مووچەیەیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆیان كردووە و بڕیارە دوای جەژن كهمئهندامان مووچەی مانگی ئایار وەربگرن.
کوێستان محەمەد وتیشی: سوپاسی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی دەکەین، کە ئەو داوایەی ئێمەی جێبەجێکرد بۆ گەڕاندنەوەی موچەی کەمئەندامان .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.