كاتژمێر پێنجی ئه‌مرۆ ئێواره یه‌كشه‌ممه 4 ى 8 ى 2019 ، به‌كاتی هه‌ولێر، یاری قه‌ڵغانی خێرخوازیی ئینگلته‌را له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و لیڤه‌رپول له یاریگای وێمبڵی به‌نێوبانگ له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌م یاریه ساڵانه له ده‌ستپێكی ململانێكانی وه‌رزی نوێی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی ئینگلته‌را ئه‌نجامده‌درێت، مان سیتی له وه‌رزی ڕابردوودا سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی ئینگلته‌رای برده‌وه، لیڤه‌رپولیش پله‌ی دووه‌می خولی ئینگلته‌راو نازناوی چامپیۆنس لیگی به‌ده‌ستهێنا، له مێركاتۆی هاوینه‌دا مانچسته‌رسیتی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕۆدریگۆ هێرناندیزی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به بڕی حه‌فتا ملیۆن یۆرۆ واژووكرد
له‌به‌رامبه‌ریشدا، لیڤه‌رپول گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزانی لاو، سیب ڤان دێربێرگ و هێرڤی ئێلیۆت مۆركرد، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت هیچ كامێكیان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌دا جێگه‌یان ببێته‌وه‌و ڕه‌نگه به خواستن بچنه ڕیزی تیپی دیكه، هاوكات هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د سه‌ڵاح و رۆبێرتۆ فێرمینۆ ماوه‌یه‌كی كه‌مه له پشوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه، سادیۆ مانێی سه‌نیگالیش له ڕۆژانی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌كه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو یاریزان ئه‌لێكس چامبه‌رلین و ئاده‌م لالانا پێكانیان چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، مانچسته‌رسیتی و لیڤه‌رپول له مێژووی خۆیاندا هه‌ریه‌كه‌یان دوو جار نازناوی قه‌ڵغانی خێرخوازی ئینگلته‌رایان بردۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.