یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا، له یه‌كه‌م یاری خۆی له وه‌رزی نوێی خوله‌كه نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و له ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیتیس ئارنهیمی میوانداری یه‌كسان بوو
سه‌ره‌تا ڤیتیس ئارنهیم به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزانی سلۆڤاكی ماتوس بێرۆ له خوله‌كی سێزده تۆماری كرد، پاشان یاریزانانی ئه‌یاكس فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، تا له خوله‌كی سیی یاریزان دۆنی ڤان دی بیك گۆڵی به‌رامبه‌ری پاڵه‌وانی هۆڵه‌ندای به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوپێنجدا، یاریزان ڕیتچاردلی بازۆیر گۆڵی دووه‌می ڤیتیس ئارنهیمی تۆماركرد
دواتر یاریزانی سڕبی دۆشان تادیچ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری ئه‌یاكسی له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ناوبژیوان به كارتی سوور ڕیتچاردلی بازۆیری له یانه‌ی ڤیتیس ئارنهیم كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان كۆتایی هات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.