هه‌شت هاووڵاتی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به ماتۆڕسكیل گه‌یشتنه سعوودیه.
ئه‌و هه‌شت هاووڵاتییه به‌ریتانییه ماوه‌ی دوو مانگ به ماتۆرسكیل رێگه‌یان بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سعوودیه تا فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌شت هاووڵاتییه به‌ریتانییه گه‌یشتنه شاری مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ر دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆمه‌تریان بڕی.
كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه، هه‌شت هاووڵاتییه به‌ریتانیاكه له وڵاته‌كه‌یان به ماتۆڕسكیل به‌ڕێكه‌وتبوون و دوای تێپه‌ڕبوونیان به ١٧ وڵات‌دا، گه‌یشتنه سعوودیه.
لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه، تاهیر ئه‌خته‌ر له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند كه له میانی گه‌شته‌كه‌یاندا بۆ سعوودیه كه ماوه‌ی دوو مانگی خه‌یاندووه، رووبه‌ڕووی ناخۆشی و ئاسته‌نگی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شتێكی خۆشیان ئه‌نجامداوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ریتانییه‌كان رووبكه‌نه شاری مه‌ككه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
پێشتر ئه‌و هه‌شت هاووڵاتییه به‌ریتانییه به گه‌یشتنیان بۆ شاری ئیستانبوڵ له لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ه‌وه پێشوازیان لێكرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.