فازل حاجی گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ له‌رێگای كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی پێشكه‌وتوو له‌بواری رێكخستنی هاتووچۆ ده‌ستیان كرد به‌دانانی راگری گادریل
گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ئه‌م راگرانه توانایه‌كی زۆریان هه‌یه بۆگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه كۆنترۆل له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌هۆی تیژرۆیی یان روووداوه‌كانی هاتووچۆ، ته‌نانه‌ت توانای راگرتنی بارهه‌ڵگره گهورهكانیشیان هه‌یه
فازل حاجی ده‌شڵێت ئه‌م كاره‌ش كهچووهته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆچاكردنی رێگاكه
لهكۆتادا ناوبراو رایدهگهێنێت ،به‌پێى زانیاریه‌كانمان وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌رێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی ههولێربهنیازن رێگایه‌كه به‌ته‌واوی نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه له‌رووی قیرتاو كردنه‌وه‌ی دوباره‌ی شه‌قامه‌كه و نه‌هێشتنی كه‌م وكوریه‌كانی

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.