Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 19:09

11 هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دران

له‌ئێران هەر 3 ڕۆژ هاووڵاتییەکی کورد لە سێدارە ده‌درێت
کوردستان TV
100%

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا هەر سێ ڕۆژ حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ته‌موزی رابردوو دا لانیکەم 11 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

رێكخراوه‌كه‌ ده‌شڵێت ، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،10 هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئورمیە و هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە سێدارە دراون.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەموو ئەو کەسانە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و دوو کەسیان ئافره‌ت بوون  بوون.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.