به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 4 ى 8 ى 2019 لە نێوان 3 ئۆتۆمبێل لە نزیك تونێلی دەربەندیخان پێكدادان رویدا و زیانێكی زۆری مادی لێكەوتەوە و لەلایەن تیمی بەرگری شارستانیشەوە شۆفێرێك كە گیریخواردبوو رزگاركرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت ، لە پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە نزیك تونێلی دەربەندیخان، تیمی بەرگری شارستانی دەربەندیخان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و شۆفێرێكی رزگار كرد كە لە ئۆتۆمبێلەكەیدا گیری خواردبوو.
به‌رگری شارستانى سلێمانى ده‌شڵێت ، ئەو شۆفێرەی گیری خواردووە شۆفێری بارهەڵگرێك بووە كە گەنمی بار كردووە و دوای فریاگوزاری سەرەتایی تواندراوە بیگەیەننە لای پزیشك بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستی.



دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.