Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 17:52

پۆلیسی هەولێر هۆکاری کوشتنی به‌رێوه‌به‌ری ئاوی کانی قڕژاڵه‌ی ئاشکراکرد

تەرمەکەیان بردووەتە تووەڕەق و سوتاندوویانە
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، هۆکاری كوشتنی، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵەی ئاشكراكرد گوتی کوشتنەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی بووه‌.

ئەمڕۆ یەک‌ شەممە عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێرلە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوونیدا هۆكاری كوشتن و سووتاندنی تەرمی جەمال باپیر، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵەی ئاشكراكرد، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی كانی قرژاڵە بە ڕووداوێكی نادیار كوژرابوو، دوای بەدواداچوون تەرمەكەی لەرۆژی پێنج‌ شەممە 1ی ئابی 2019 دۆزرایەوە و لە ڕێگای ئۆتۆمبێلەكەیەوە سەرەداوێكمان دەستكەوتووە و توانیمانە تەرمەكەی بدۆزینەوە .

دوێنێ شەممە 3ی ئابی 2019 سێ تۆمەتبارمان دەستگیركران كە ناویان مومتازعەبدلقادر و سەوسەنـە لەگەڵ یەكێكیتر كە هاوكاریان بووە بە ناوی ئیبراهیم.

به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گوتی: یەکەمجار هاوسەری ممتاز، جەمال باپیری بانگ کردووەتە ماڵەکەی، دواتر ممتازیش چووەتە ماڵەوە و بە دەمانچە کوشتوییانە، پاشان تەرمەکەیان بردووەتە تووەڕەق و سوتاندوویانە بۆئەوەی نەناسرێتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، لە رێگای ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە، کە تاوانباران ویستویانە بیفرۆشن، بکوژان دەستگیر کراون.

ڕاشیگەیاند، کوشتنەکە پلان بۆ داڕێژراوبووە و هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەبارەی وردەکاری هۆکاری سەرەکی تاوانەکە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.